سبه‌ى له‌ خولى بژارده‌ى عێراق زاخۆ وكه‌ركوك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

سبه‌ى له‌ خولى بژارده‌ى عێراق زاخۆ وكه‌ركوك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
گولاَن : كارزان كانه‌بى
بریاره‌ سبه‌ى چوارشه‌مه‌ له‌سه‌ر یاریگاى بارزان هه‌ردوو یانه‌ى زاخۆ وكه‌ركوك به‌یه‌ك بگه‌ن.
له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 29ى خولى یانه‌ بژارده‌كانى عێراقى ، له‌سه‌ر یاریگاى بارزان له‌ شارى زاخۆ ، له‌ یارییه‌كى به‌هێز و ئاست به‌ردا هه‌ردوو یانه‌ى زاخۆ و كه‌ركوك به‌یه‌ك بگه‌ن ، له‌م یاریشدا یانه‌ى زاخۆ هه‌وڵى سه‌ركه‌وتن ده‌دا بۆئه‌وه‌ى خۆى له‌ ریزبه‌ندى پیشه‌وه‌ى یانه‌كان نزیك بكاته‌وه‌ ، له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ى كه‌ركوك هه‌وڵده‌دات بتوانى دڵى جه‌ماروه‌كه‌ى رِازى بكات و به‌ ئه‌نجامێكى باش بگه‌رێـته‌وه‌ شارى كه‌ركوك ، شایه‌نى باسه‌ یانه‌ى زاخۆ خاوه‌نى 44خاله‌ له‌ یرزبه‌ندى یانه‌كان له‌پله‌ى چواره‌م دێت.
Top