هه‌ڵبژارده‌ى خاوه‌ن پێداویستى عێراقى به‌ چه‌ند یاریزانێكى كورد خۆى ئاماده‌ده‌كات له‌ دهۆك

هه‌ڵبژارده‌ى خاوه‌ن پێداویستى عێراقى به‌ چه‌ند یاریزانێكى كورد خۆى ئاماده‌ده‌كات له‌ دهۆك
به‌مه‌به‌ستى باشتر خۆئاماده‌كردنى هه‌ڵبژارده‌ى گۆرِه‌پان ومه‌یدانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تى عێراقى ، بۆپاڵه‌وانێتیه‌كانى ئۆڵۆمپیاتى له‌ندن 2012، هه‌ڵبژارده‌ى گۆرِه‌پان ومه‌یدانى خاوه‌نى پێداویستى تایبه‌تى عێراقى له‌ شارى دهۆك له‌ رۆژى هه‌ینى داهاتوو كه‌مپێكى مه‌شق و رِاهێنان له‌ شارى دهۆك ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك یاریزانانى كورد ئه‌م كه‌مپه‌ مه‌شقیه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ لێژنه‌ى پارِائۆڵۆمپى عێراقى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ ئه‌م كه‌مپه‌ بۆباشتر خۆئاماده‌كردنى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقه‌ كه‌ ئه‌م كه‌مپه‌ له‌ شارى دهۆك ئه‌نجامده‌دات وته‌واوى یاریزانان هه‌ڵبژارده‌ش له‌م كه‌مپه‌ به‌شدارده‌بن كه‌ ماوه‌ى 15رۆژ ده‌خاینىَ ، له‌م كه‌مپه‌ش پاڵه‌وانى عێراق و ئاسیا یاریزانى كوردى شارى دهۆك كۆڤان حه‌سه‌ن وه‌كو كورِه‌ كوردێك به‌شدار ده‌بێت بۆخۆئاماده‌كردنى باشتر بۆپاڵه‌وانێتى له‌نده‌ن ، له‌م باره‌شه‌وه‌ كۆڤان حه‌سه‌ن بۆگۆڤارى گولاَن گوتى " من نیازم وایه‌ بتوانم خۆئاماده‌كاریكى باش بكه‌م به‌ پاڵپشتى رِاهێنه‌ران به‌هیواى ئه‌وه‌شم له‌ له‌نده‌ن میدالیایه‌ك بۆكوردستان وعێراق به‌ده‌ستبهێنیم.
Top