رۆنالدینهۆ بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مینیرۆ یاری دەكات

رۆنالدینهۆ بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مینیرۆ یاری دەكات
دوای ئەوەی یاریزانی بەناوبانگی بەرازیلی رۆنالدینهۆ بۆندەكەی لەگەڵ یانەی فلامینگۆ هەڵوەشاندەوە، لە دوای چەند رۆژێك یانەی ئەتلەتیكۆ مینیرۆی بەرازیلی بە فەرمی رایگەیاند بۆندێكی لەگەڵ یاریزانی ناوبراو مۆركردووە، رۆنالدینهۆ بۆندەكەی لەگەڵ یانەی فلامینگۆ هەڵوەشاندەوە چونكە یانەكە نەیتوانی مووچەكەی دابین بكات و رۆنالددینهۆ توانی لە رێگای دادگاوە بۆندەكە هەڵبوەشێنتەوە، یانەی فلامینگۆش تێهەڵچوونەوەی بەرامبەر بڕیاری دادگا پێشكەش نەكرد .
یاریزان رۆنالدینهۆ بە پەیوەندیكردنی بە یانەی ئەتلەتیكۆ مینیرۆ هیوادارە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و دەرگای بۆ بكاتەوە بۆ بەشداریكردن لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل لە یارییەكانی جامی كیشوەرەكانی 2013 و جامی جیهانی 2014 كە هەردوو پاڵەوانەتییەكە لەسەر خاكی بەرازیل ئەنجام دەدرێت .
رۆنالدینهۆی تەمەن 32 ساڵ لە ساڵی 2012 بەشداریكرد لە جامی لیبەرتادۆرس لەگەڵ یانەی فلامینگۆ، لە 8 یارییدا دوو گۆڵی تۆماركردووە و 8 گۆڵیشی دروستكردووە و لە یاری داهاتووی یانەی ئەتلەتیكۆ مینیرۆ بەرامبەر یانەی باهیا بەشداری لە خولی بەرازیل دەكات.
Top