بە فەرمی ئەدین هازارد بۆ یانەی چێلسی

بە فەرمی ئەدین هازارد بۆ یانەی چێلسی
یانەی چێلسی ئینگلیزی پاڵەوانی خولی یانەكانی ئەوروپا بە فەرمی رایگەیاند بۆندێكی لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی بەلژیكا ئەدین هازارد مۆركردووە، بۆندەكەی یاریزانی یانەی لیلی فەرەنسی لەگەڵ یانەی چێلسی بۆ ماوەی چوار ساڵە و بەنرخی 32 ملیۆن پاوەندە، یاریزان هازارد بۆ ماوەی دوو ساڵ باشترین یاریزانی خولی فەرەنسا بووە و پێش ماوەیەك لە تویتەر رایگەیاندبوو كە پەیوەندی بە یانەی چێلسی دەكات سەڕەرای ئەوەی كە هەردوو یانەكەی شاری مانچستەر(یونایتد و سیتی) داوای ئەم یاریزانەیان كردبوو. یاریزان هازارد لە یاریگای ستامفۆرد بریدج درێسی یانەی چێلسی بەرزكردەوە و لە لێدوانێكیدا خۆشحاڵی خۆی دەڕبڕی بە پەیوەندیكردنی بە پاڵەوانی خولی چامپیۆنز لیگ و لەمباریەوە هازارد گوتی : من زۆر خۆشحاڵم بە گەیشتنم بۆ یانەی چێلسی، لە كۆتاییدا خەونە گەورەكەم هاتە دی، من زۆر بە پەرۆشەوە چاوەڕێی یاریكردنم لەگەڵ ئەم یانەیە گەورەیە. هازارد لە وەرزی 2010-2011 ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و رۆڵێكی سەرەكی هەبوو لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی فەرەنسا بۆ یانەی لیل، هەروەها لە وەرزی رابردوو ئاست بەرزی ئەم یاریزانە بەردەوام بوو و لەگەڵ یانەی لیل پلەی سێیەمی بە دەست هێنا و 20 گۆڵی تۆماركرد .
Top