نه‌سری به رۆیشتن له ئه‌رسناڵ خۆشحاڵه و تۆرێ ده‌یه‌وێ له ستی بمێنێته‌وه
تۆرِی سكای سپۆرتی ئیتاڵی لێدوانێكی یایا تۆرێی یاریزانی ئه‌و یانه‌یه‌ی گواستووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ ده‌مه‌وێ له یانه‌كه‌ی ئێستام بمێنمه‌وه.
تۆرێ ئاشكرای كردووه كه چێژێكی زۆری له بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر ستی وه‌رگرتووه و ئاشكرای كردووه كه ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه له چه‌ند وه‌رزی داهاتووشدا درێژه به بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا بدات.
له به‌رامبه‌ردا رۆژنامه‌ی فرانس فوتبۆڵی فه‌ره‌نسی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ سه‌میر نه‌سری یاریزانی مانچسته‌ر ستی كردووه كه تێیدا برِیاری جێهێشتنی ئه‌رسناڵ و چوونه ستی به برِیارێكی سه‌ركه‌وتووی ژیانی خۆی داده‌نێ.
نه‌سری گوتویه‌تی كه پێم وایه كارێكی باشم كرد ئهرسناڵم جێهێشت و بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ ستی باشترین به‌ڵگه‌یه.