لۆف: یاری یه‌كه‌م هه‌میشه‌ یارییه‌كی قورسه‌

لۆف: یاری یه‌كه‌م هه‌میشه‌ یارییه‌كی قورسه‌
یواكم لۆفی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ره‌زامه‌ندی خۆی له‌ ئاستی تیپه‌كه‌ی پێشاندا دوای ئه‌وه‌ی توانی یاری یه‌كه‌م له‌ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له‌ یۆرۆی 2012 به‌ گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر بباته‌وه‌.
لۆف گوتی هه‌میشه‌ یاری یه‌كه‌م یارییه‌كی قورسه‌.
لۆف له‌ لێدوانی بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی یه‌كی ئه‌ڵمانی گوتی من له‌ ئاستی تیپه‌كه‌م و شێوازی یاریكردنی رازیم، هه‌رده‌م یه‌كه‌م یاری یارییه‌كی قورسه‌ و ئێمه‌ له‌ رووی پلان و ستراتیجه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی باش یاریمان كرد.
راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا پێی وایه‌ كه‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له‌ رووی به‌رگرییه‌وه‌ باش یاری كرد و له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ پێویستی به‌ فشاری زیاتر هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها گوتی له‌ رووی به‌رگرییه‌وه‌ زۆر باش بووین، به‌ڵام وه‌ك پێویست فشارمان له‌سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر نه‌بوو.
Top