كوردستان به‌یه‌كه‌م نازناوى ڤیڤا شاد بووه
رۆژى شه‌مه هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان سه‌ركه‌وتنێكى مێژووى تۆماركرد به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى قوبرس توانى بۆیه‌كمجار له‌مێژووى نازناوه‌كه به‌رزبكاته‌وه.
رۆژى شه‌مه له كاتژمێر7ى ئێواره له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرى به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له هانده‌رانى وه‌رزشى و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تى حزبى و حكومى له یارى كۆتایى جامى ڤیڤا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان وقوبرسى توركیا له یارى كۆتایدا به‌یه‌ك گه‌یشتن ، له‌گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان ژماره‌یه‌ك هێرشیان برده سه‌ر گۆڵآ تیپى میوان له ئه‌نجامدیشدا یاریزانانى كوردستان دوو گۆڵیان له‌رێگاى هه‌ریه‌ك له یاریزانان (هه‌لگورمه‌لا محمه‌د)به‌لێدانى سزا و هه‌ردى سیامه‌ند تۆماركرد، له هێرشێكى پێچه‌وانه‌وه‌شدا یاریزان شێرزادمحمه‌د گۆلێكى به‌هه‌له له گۆڵى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان تۆماركرد ئه‌م گێمه به ئنجامه بۆكوردستان به كۆتایى هات ، له گێمى دووه‌م یاریزانانى هه‌ردوولا ژماره‌یه‌ك هێرشیان برده سه‌رگۆڵى یه‌كترى به‌لاَم گشت هه‌وڵه‌كانیان بىَ سوود سه‌رئه‌نجامه هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان به دووگۆڵ بىَ به‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ى برده‌وه ، بۆیه‌كمجار له‌مێژوو به نازناوى جامى جیهانى ڤیڤا شاد بوو.