فێدرێر: نادال نزیكتره بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی رۆلان گارۆس
فیدرێر كه له یاری پێش كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له‌سه‌رده‌ستی جۆكۆڤیج كرایه ده‌ره‌وه گوتی رافا له پێشتر و نزیكتره بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه، ئه‌و دوو یاریزانه هه‌رچه‌نده فێرن كه له ژێر فشاردا یاری بكه‌ن و ئاستی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام من رافا به پاڵێواری سه‌ره‌كی بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌ست نیشان ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها گوتی رافا پێشتر ئه‌نجامی بێوێنه‌ی لێره به‌ده‌ست هێناوه و 6 جار نازناوه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و باشتر یاری ده‌كات و دڵنیام له‌وه‌ی حه‌وته‌م نازناویش هه‌ر بۆ ئه‌و ده‌بێت.
نادال كه وه‌رزی رابردوو هه‌مان نازناوی به بردنه‌وه‌ی له جۆكۆڤیج به‌ده‌ست هێنا، له یاری پێش كۆتایی ئه‌مساڵدا بردنه‌وه‌یه‌كی ئاسانی به‌سه‌ر فێرێری ئیسپانیدا به ئه‌نجامی 3 كۆمه‌ڵه‌ی بێبه‌رامبه‌ر تۆمار كرد.