مۆرینۆ (مایكۆن)ی رازی كردووه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ریال مه‌دریده‌وه‌ بكات

مۆرینۆ (مایكۆن)ی رازی كردووه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ریال مه‌دریده‌وه‌ بكات
جۆزێ مۆرینۆی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی توانیویه‌تی دۆگلاس مایكۆنی به‌رازیلی رازی بكات په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌یه‌وه‌ بكات له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا.
رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووه‌ راهێنه‌ری پاڵه‌وانی ئیسپانیا توانیویه‌تی مایكۆن رازی بكات له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵدا بچێته‌ ریزی یانه‌ ئیسپانییه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی له‌ هاوینی رابردوودا شكستی هێنا.
رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێ گواستنه‌وه‌ی مایكۆنی به‌رازیلی برِی 15 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كه‌وێت و گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ و به‌ مووچه‌ی 4 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه‌یه‌.
پێشتر یانه‌ی ریال مه‌درید ویستی خۆی بۆ كرِینی به‌رگریكه‌رێكی لێهاتووی لای راست ده‌ربرِیبوو، دوای ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵدا سێرجیۆ رامۆس كه‌ له‌و شوێنه‌دا یاری ده‌كات، بووه‌ یاریزانی دڵی به‌رگری.
مایكۆن یه‌ك له‌ یاریزانه‌ لێهاتووه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیله‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵدا به‌هۆی پێكانی به‌رده‌وامه‌وه‌ ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بوو.
Top