ئه‌نچیلۆتی: پیرلۆ و مۆتا ده‌توانن نازناو به تیپه‌كه‌یان ببه‌خشن
ئه‌نچیلۆتی له لێدوانی بۆ رۆژنامه‌ی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی گوتی ئه‌و كاته‌ی من راهێنه‌ری میلان بووم، ئه‌گه‌ر تیاگۆ مۆتا له‌وێ بووایه، هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ندریا پێرلۆدا یاریم پێده‌كردن به به‌رده‌وامی، ئه‌وه‌ی پراندیلی برِیاری لێداوه به یاری پێكردنی ئه‌و دوو یاریزانه پێكه‌وه برِیارێكی نموونه‌ییه، مۆتا ده‌توانێ له هه‌موو شوێنێكی ناوه‌رِاستی یاریگا یاری بكات و له هه‌مووشیدا ئاستێكی یه‌كجار به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی مۆتا له‌گه‌ڵ خۆیدا زیره‌كی و ئه‌زموون و ویستی بردنه‌وه‌ی هێنایه پاریس سانجێرمان، ئه‌و یاریزانێكی گه‌وره‌یه و له بۆشاییه‌كانی ناوه‌رِاستی یاریگه‌دا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست دێنێت.