ناكۆكییه‌كانی ریال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌بێت

ناكۆكییه‌كانی ریال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌بێت
یۆهان كرۆیڤی ئه‌فسانه‌ی هۆڵه‌ندی پێی وایه‌ ناكۆكییه‌كانی نێوان یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و ریال مه‌درید كاریگه‌ریی و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌ یۆرۆی 2012 ده‌بێت.
كرۆیڤ گوتی جۆزێ مۆرینۆی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و كێشانه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رده‌وام یاریزانه‌كانی هانداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شێوازێكی توند له‌ به‌رامبه‌ر یاریزانانی به‌رشه‌لۆنه‌ په‌یرِه‌و بكه‌ن و ئه‌وه‌ش كێشه‌ی دروست كردووه‌.
ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی به‌رشه‌لۆنه‌ گوتی ئیسپانیا تیپێكی باشی هه‌یه‌، به‌ڵام دیل پۆسكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدایه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ جۆزێ مۆرینۆی راهێنه‌ری ریال مه‌درید كه‌ چه‌ندین كێشه‌ی له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌دا دروست كردووه‌.
كرۆیڤ كه‌ قسه‌ له‌ هه‌موو بابه‌تێكدا ده‌كات ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیشی به‌وه‌وه‌ نه‌بێت، پێی وایه‌ هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك پاڵێوراوی سه‌ره‌كی نییه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی یۆرۆی 2012 و گوتی پورتوگال به‌هێزن و ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژارده‌یه‌كی مه‌ترسیداری هه‌یه‌.
Top