تاسی ڤیڤا.. سبەى هەڵبژاردەى كوردستان و پڕۆڤینس یاری دەكەن
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەم لە هۆتێل شیراتۆن تیروپشك بۆ یارییەكانى قۆناغی چوارگۆشەى زێڕینی پێنجەمین تاسی ڤیڤا ئەنجام درا كە بڕیارە یارییەكانى سبەى هەینی لە شارى دهۆك بەڕێوە بچێ.
سەفین كانەبی بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، لە ئەنجامی تیروپشكەكەدا كە بەسەرپەرشتیی یەكەتیی تۆپی پێی هەرێمەكانى دنیا (ئێن ئێف بۆرد) و نوێنەرى تیپەكان هاتە ئەنجامدان، هەڵبژاردەى كوردستان لەگەڵ هەرێمی پرۆڤێنس یاری دەكا، هەروەها زەنزیبار و قوبرسی توركیا پێكەوە یاری دەكەن لە قۆناغی چوار گۆشەى زێڕینی ڤیڤاى كوردستان.
هەڵبژاردەى كوردستان پاڵێوڕاوى سەرەكییە بۆ بردنەوەى ناسناوى پاڵەوانیەتییەكە، لەبەرئەوەى ئاستێكی بەرزی لە دوو یاریی رابردووی پێشان داوە كە یەكەمیان بردنەوە بوو لە بیابانی رۆئاوا بە ئەنجامی 6 – سفر و بردنەوە لە ئۆكسیتانیا بە ئەنجامی 1 – سفر.
لاى خۆیەوە سیروان نەجمەدین سەرپەرشتیاریی هەڵبژاردەى كوردستان گوتی، ئێستە تیپەكەمان بەرەو شارى
(ئاكانیوز)