لویس ئه‌نریكی: سكانداڵه‌كان ئابرِووی تۆپی پێی ئیتاڵییان بردووه
ئه‌نریكی كه وه‌رزی رابردوو راهێنه‌ری یانه‌ی رۆما بوو و به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانییه‌وه ده‌ستی له كاره‌كه‌ی كێشایه‌وه له لێدوانی بۆ رۆژنامه‌كان له شاری خیخۆنی ئیسپانی گوتی ئه‌و سكانداڵانه ساڵی 2006 له ئیتاڵیا روویان دا و جێگه‌ی داخه ئه‌مساڵیش جارێكی سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه.
یاریزانه‌كه‌ی پێشووی ریال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه داوای له به‌رپرسانی ئیتاڵی كرد سنوورێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه دابنێن و گوتی پێویسته توندترین سزای هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بدرێت كه له‌و كارانه‌وه تێوه‌گلاون.
له‌باره‌ی ئاماده‌یی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاوه بۆ به‌رگریكردن له نازناوی یۆرۆی 2012 ئه‌و راهێنه‌ره گوتی ئه‌ركی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا قورسه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌مجاره له هه‌ڵبژارده‌كانی یۆرۆی پێشوو به‌هێزترن.