تێڤێز: ده‌مه‌وێ له مانچسته‌ر ستی بمێنمه‌وه به‌ڵام
تێڤێز ماوه‌ی 5 مانگ له وه‌رزی رابردوودا له ریزی یانه‌كه‌ی دابرِا دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ رۆبه‌رتۆ مانچینی راهێنه‌ری یانه‌كه‌دا بۆ دروست بوو و دواتر له كۆتاییه‌كانی وه‌رزه‌كه‌دا گه‌رِایه‌وه ریزی یانه‌كه‌ی و داوای لێبوردنی له هه‌مووان كرد.
تێڤێز كه پێشتر بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد یاری كردووه گوتی خه‌ونی من ئه‌وه‌یه له یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرز كۆتایی به یاریكردنی خۆم بێنم، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا من ئێستا به‌خته‌وه‌رم به تایبه‌ت كه وه‌رزی رابردوو ئاستێكی باشمان له مان ستی هه‌بوو و چاوه‌رِێی وه‌رزی داهاتوو ده‌كه‌م.
تێڤێز به ئامانجێكی گه‌وره‌ی چه‌ندین یانه‌ی ئه‌وروپی داده‌نرێت، له‌وانه‌ش میلانی ئیتاڵی و چێڵسی ئینگلیزی و به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی.