ئه‌مرۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له یاریگه‌ی سلێمانی یارى ده‌كات
بریاره ئه‌مرۆ چوارشه‌مه له‌كاتژمێر 5ى ئێواره هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان له شارى سلێمانى رووبه‌رووى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆكستانیا ببێـته‌وه.
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی تۆپی پێی هه‌رێمه بێ ولاَته‌كان (N.F.BOARD) برِیاریاندا یه‌كێك له یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له پاڵه‌وانێتی ڤیڤا له شاری سلێمانی به‌رێوه‌بچێت، یارییه‌كه‌ش ئه‌مرۆ له‌كاژژ ژمێر 5ى ئێواره ئه‌نجام ده‌درێت ،له‌مباریه‌وه سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و سه‌رۆكی لێژنه‌ی بالاَی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له لێدوانێكیدا گوتی: له‌به‌ر خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ر بۆ بینینی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان، له شارى سلێمانى به‌تایبه‌تی برِیارماندا یه‌كێك له یارییه گرنگه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان كه یاریی نێوان كوردستان و ئۆكستانیا له شارى سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێـت.ناوبراو گوتیشى " هیوادارین له‌م یارییه جه‌ماوه‌ر پاڵپشتی له هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌نجامێكی باش به ده‌ستبهێنێت له‌م یارییه گرنگه.دوێ،ى ئێواره‌ش هه‌ڵبژارده‌ى ئۆكستانیا له بیابانى رۆژئاواى برده‌وه به ئه‌نجامى (6-2)گۆڵ ، به‌م بۆنه‌وه‌ش هه‌ڵبژارده‌ى بیابانى رۆژئاوا مالئاوایى له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد.