جۆكۆڤیج: هیچ كه‌سێك پاڵێوراو نییه بۆ بردنه‌وه‌ی یاری چاره‌كی كۆتایی رۆلان گارۆس
وه‌رزی رابردوو هه‌ردوو یاریزان له هه‌مان قۆناخ‌دا به‌ریه‌ك كه‌وتن و جۆكۆڤیج دۆرِا، ئه‌و له‌باره‌ی ئه‌و یارییه‌وه گوتی یارییه‌كی مه‌زن بوو هه‌رچه‌نده من دۆرِام.
هه‌روه‌ها گوتی من رۆجێ باش ده‌ناسم و ده‌زانم ئه‌و به‌رزترین ئاستی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات له‌م قۆناخه‌دا، ئه‌و له یارییه‌كی پاردا به‌شێوه‌یه‌ك یاری كرد پێشبینی نه‌ده‌كرا، هیوادارم ئه‌مساڵیش به هه‌مان ئاستی پاره‌وه رووبه‌رووی ببمه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی بێگومان هه‌ردووكمان هه‌وڵی بردنه‌وه ده‌ده‌ین و هه‌ردووكیشمان له‌سه‌ره‌تاوه هێرش ده‌به‌ین، له یارییه‌كه‌دا كه‌سێكمان له‌ویتر زیاتر پاڵێوراو نین بۆ بردنه‌وه، هه‌موو ئه‌گه‌رێك بۆی هه‌یه رووبدات.