یانه‌ی فلامینگۆ هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر رۆناڵدینۆ و به‌تێوه‌گلان له كاری بهدرِهوشتی تۆمه‌تباری ده‌كات
رۆناڵدینۆ پێنجهشهمهی رابردوو برِیارێكی دادگای به‌ده‌ست هێنا كه به‌هۆیه‌وه توانی گرێبه‌ستی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌و یاریزانه ده‌رچوونی ئه‌و برِیارهی قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ریزی یانه‌كه جێبێڵێت و دواتر سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر یانه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه كه داوای قه‌ره‌بووی كردووه به برِی 20 ملیۆن دۆلار.
هه‌ر ئه‌و یاریزانه رۆژی دواتر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مینیرۆدا كرد بۆ ماوه‌ی 6 مانگ.
یانه‌ی فلامنگۆ هێرشی خۆی بۆ سه‌ر رۆناڵدینۆ له رێگه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه ده‌ست پێكرد كه كامێراكانی چاودێری هوتێلێك گرتوویانه و ئه‌و گرته‌یه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌رده‌خات كه رۆناڵدینۆ گوتبووی له‌وێ ته‌نیا پێشوازی له هاورِێیهكی كچی كردووه، كه‌چی ڤیدیۆكه ئه‌وه پێشان ده‌دات كه ئه‌و یاریزانه ئه‌و شه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌دا به‌سه‌ر بردووه.
رافایل پیرۆی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی فلامینگۆ ئاشكرای كرد كه ئه‌نجامه‌كانی پشكنینی خوێنی ئه‌و یاریزانه ده‌داته ده‌سه‌ڵاتدارانی یاسایی كه ئه‌نجامه‌كه ده‌یسه‌لمێنێ ئه‌و یاریزانه له كاتی مه‌شقی یانه‌كه‌دا به‌سه‌رخۆشی یاری كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی به‌رپرسان و یاریزانانی یانه‌كه ئاماده‌ن له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا قسه‌ی خۆیان له‌باره‌ی بێپه‌روایی رۆناڵدینۆ و پابه‌ندنه‌بوونی به مه‌شقه‌كانه‌وه بكه‌ن.