راهێنه‌ری نوێی ڤالنسیا هه‌ره‌شه له ریال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه ده‌كات
بیلگرینۆ گوتی متمانه‌یه‌كی زۆرم به كاره‌كه‌ی خۆم هه‌یه له وه‌رزی داهاتوو و تێیدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بم.
ئه‌و راهێنه‌ره گه‌نجه له لێدوانی بۆ رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی گوتی وه‌رزی داهاتوو ركابه‌ریی به‌رشه‌لۆنه و ریال مه‌درید ده‌كه‌ین له‌سه‌ر نازناوی خولی ئیسپانی و مه‌رج نییه پاره هه‌موو نازناوێك یه‌كلا بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی له داهاتوودا تیپێكی زۆر جیاوازتر له‌وه ده‌بینن كه تا ئێستا بینیوتانه، ڤالنسیایه‌كی نوێ دروست ده‌كه‌ین كه هێرشبه‌ر بێت زیاتر له‌وه‌ی به‌رگریكه‌ر بێت.
بیلگرینۆ ئێستا ته‌مه‌نی 40 ساڵه و پێشتر وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ رافا بینیتێزی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی لیڤه‌رپوولدا كاری كردووه و هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا چووه یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی.