پۆڵه‌ندییه‌كان به‌ موزیك پێشوازی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌كه‌ن

پۆڵه‌ندییه‌كان به‌ موزیك پێشوازی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌كه‌ن
دانیشتووانی شارۆچكه‌ی جنیفینۆی باكووری پۆڵه‌ندا، به‌ مۆزیك و سه‌ما و جلوبه‌رگری میلییه‌وه‌ پێشوازییان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای پاڵه‌وانی یۆرۆ كرد كه‌ دوێنێ گه‌یشته‌ ئه‌و شارۆچكه‌ ئارامه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی دوا ئاماده‌سازییه‌كانی به‌ر له‌ یۆرۆی 2012.
له‌گه‌ڵ رۆژئاوابوونی شارۆچكه‌كه‌دا، پاسی هه‌ڵبژارده‌كه‌ گه‌یشته‌ شارۆچكه‌كه‌ كه‌ نزیكه‌ی 500 كه‌س له‌ پێشوازیدا بوون له‌وانه‌ی كه‌ هانده‌ری به‌ گورِی هه‌ڵبژارده‌كه‌ن و درێسی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له‌به‌ركردبوو و له‌مبه‌ره‌ و به‌ری شه‌قام چاوه‌رِێی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ده‌كرد.
یه‌كێك له‌ ئاماده‌بووان سه‌به‌ته‌یه‌كی پرِ نانی دایه‌ فرناندۆ لۆرێنتی هێرشبه‌ر و یاریزانانی تری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌ پێكه‌نینێكی زۆره‌وه‌ پێشوازییان لێكرد.
ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ نزیكه‌ی یه‌ك كاژێر رێگا به‌ ئۆتۆمبێل له‌ جدانسكه‌وه‌ دووره‌ كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا یارییه‌كانی خۆی تێدا ئه‌نجام ده‌دات له‌ چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م كه‌ هه‌ڵبژارده‌كانی ئیتاڵیا و ئێرله‌ندا و كرواتیاش ده‌گرێته‌وه‌.
Top