یاریگای برایه‌تی مێژووی یه‌كه‌م یاری پاڵه‌وانیه‌تی ڤیڤای بۆخۆی تۆمار كرد

یاریگای برایه‌تی مێژووی یه‌كه‌م یاری پاڵه‌وانیه‌تی ڤیڤای بۆخۆی تۆمار كرد
گولاَن : كارزان كانه‌بى-زاگرۆس
ئه‌گه‌رچی كردنه‌وه‌ی پێنجه‌مین پاڵه‌وانیه‌تی ڤیڤا له‌رێككه‌وتی 4-6-2012 كاتژمێر (7) ئێواره‌ له‌ یاریگای فرانسۆ هه‌ریری له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد ویه‌كه‌مین یاریش له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان وبیابانی رۆژئاوا له‌هه‌مان یاریگا كاتژمێر (8) شه‌و به‌رێوه‌ چوو، به‌ڵام یاریگای برایه‌تی مێژووێكی گه‌وره‌ی بۆ خۆی تۆماركرد و یه‌كه‌مین یاری له‌ نێوان قوبرێی توركی و دارفۆر له‌رێككه‌وتی 4-6-2012 كاتژمێر (5) ئێواره‌ به‌رێوه‌ چوو ، به‌مجۆره‌ش یاریگای برایه‌تی به‌فه‌رِمی یه‌كه‌مین یاری پاڵه‌وانیه‌تی ڤیڤای 2012پێبه‌خشراو و بوو به‌مێژووێكی گرنگی ئه‌م یانه‌یه‌.
Top