یاریگایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى گۆرِهپان ومه‌یدان دروست ده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌تكردنى یارى گۆرِهپان ومهیدانى له شاره‌كانى كوردستان به‌تایبه‌ت له شارى سلێمانى بۆیه‌كمجار له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان یاریگایه‌كى تایبه‌ت به یارى گۆرِهپان ومه‌یدان له شارى سلێمانى دروست ده‌كرێت.كهبرِیاره له‌كۆتایى ئه‌مساڵ بێته ته‌واو كردن ، له‌باره‌ى دروستكردنى ئه‌م یاریگایه‌ش كوردستان سێوكانى سه‌رۆكى لێژنه‌ى وه‌رزشى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه به‌هۆى نه‌بوونى یاریگایه‌كى تایبه‌ت به یارى گۆرِهپان ومه‌یدان له‌لایه‌ن یانه‌كانه‌وه بۆئه‌نجامدانى یه‌كه مهشقیهكانیان بۆیه برِیارماندا یاریگاى دووه‌مى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بكه‌ینه یاریگایه‌كى تایبه‌ت به یارى گۆرِهپان ومه‌یدان بۆئه‌نجامدانى چالاكیهكان ئه‌نجام بده‌ین.گوتیشى له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه یانه‌ى پێشمه‌رگه ئه‌وه داواى ئێمه‌یان په‌سند كردوه كه یاریگاكهى خۆیان به‌ئێمه بده‌ن وئێمه‌ش لهبرِى ئه‌وه یاریگایه‌كى تریان له‌ته‌نیشت یاریگاى یه‌كه‌مى یانه‌كه بۆدروست بكه‌ین ، ئێستاش دیزاینى ئه‌و یاریگایه له جێبه‌جێكردندایه له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵى 2012تاكۆتایى ئه‌مساڵ ته‌واوى كاره‌كانى به‌كۆتایى دێت.یاریگاكه‌ش له‌سه شێوازى نێوده‌وڵه‌تى دروست ده‌كرێت.