باسكه‌ى دهۆك بووه‌ پاڵه‌وانى عێراق

باسكه‌ى دهۆك بووه‌ پاڵه‌وانى عێراق
گولاَن: كارزان كانه‌بى
تیپى باسكه‌ى یانه‌ى دهۆك بۆچواره‌م جار له‌ مێژووى تۆپى باسكه‌ى یانه‌كه‌ى دا بووه‌ پاڵه‌وانى خواى نایابى یانه‌كانى عێراقى ،دواى ئه‌وه‌ى له‌دواین یارى خولى باسكه‌ى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى عێراقى له‌سه‌ر یاریگاى هۆڵى داخراوى كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هانده‌رانى وه‌رزشى رووبه‌رِووى یانه‌ى كه‌رخى شارى به‌غدا بووه‌ له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ به‌درێژایى یارییه‌كه‌ رِكابه‌ریان ده‌كرد له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى كۆكردنه‌وه‌ى خاڵ له‌ یارییه‌كه‌دا ، یاریزانانى یانه‌ى دهۆك هه‌رچه‌نده‌سه‌ره‌تا ئاستیان وه‌كو پێویست نه‌بوو ژماره‌یه‌ك خاڵى گرنگیان له‌ده‌ستدا ونه‌یانتوانى ئاستى رِاسته‌قینه‌ى خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن ، به‌لاَم به‌ر له‌ ته‌واو بوونى یارییه‌كه‌ یاریزانانى یانه‌ى دهۆك توانیان درێژه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ى خاڵ بده‌ن یارییه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامى (80-71) خاڵ ببه‌نه‌وه‌ بۆچواره‌مجار له‌مێژووى یانه‌كه‌ نازناوى خوله‌كه‌ به‌رزبكاته‌وه‌ ، شایه‌نى باسه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ بۆیارى كۆتایى خوله‌كه‌ سىَ یارى كۆتایى ئه‌نجام درا ئێمه‌ش له‌ گۆڤاری گوڵان پیرۆزبایی له‌ یانه‌ی دهۆك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌
Top