چێڵسی گرێبه‌ستكردنی خۆی له‌گه‌ڵ هازارد دووپات كرده‌وه
یانه‌كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ری خۆی له تۆرِی ئینته‌رنێت ئاشكرای كرد كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئیدین هازاردی یاریزانی یانه‌ی لیلی فه‌ره‌نسیدا كردووه.
یانه‌كه دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و یاریزانه دوێنێ به سه‌ركه‌وتوویی پشكنینه پزیشكییه‌كانی برِیوه و بووه‌ته یاریزانی یانه‌كه.
پێشتر هازارد ئاشكرای كردبوو كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسیدا كردووه و وه‌رزی داهاتوو بۆ ئه‌و یانه‌یه یاری ده‌كات.
هازارد ده‌بێته دووه‌م گرێبه‌ستی وه‌رزی ئه‌مساڵی چێڵسی دوای كرِینی ماركۆ مارینی ئه‌ڵمانی.
یانه‌كه كه ئه‌مساڵ بووه پاڵه‌وانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، نزیكه له گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ هۆلكی هێرشبه‌ری به‌رازیلیدا.
چێڵسی برِی ده‌سته‌واره‌ی كرِینی هازاردی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام رۆژنامه‌كان دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و یاریزانه به برِی 40 ملیۆن پاوه‌ند كرِاوه.