پلاتینی ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا ده‌پاڵێوێت بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی یۆرۆ

پلاتینی ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا ده‌پاڵێوێت بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی یۆرۆ
میشیل پلاتینی سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیای بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی یۆرۆی 2012 پاڵاوت كه‌ هه‌ینی داهاتوو چالاكییه‌كانی خۆی له‌ ئۆكرانیا و پۆڵه‌ندا ده‌ست پێده‌كات.
پلاتینی هه‌روه‌ها گوتی هۆڵه‌ندا هه‌لێكی باشی له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌، ئه‌مه‌ جیا له‌ توانای پورتوگال و ئیتاڵیا و فه‌ره‌نسا و دانیمارك كه‌ هه‌مان توانایان هه‌یه‌.
ئه‌و سه‌رۆكه‌ فه‌ره‌نسییه‌ به‌ دووری زانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را توانای بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی هه‌بێت و گوتی پێم وایه‌ یاری نه‌كردنی واین روونی له‌ دوو یاری یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌دا كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ده‌بێت، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ كاریگه‌ریی ئه‌و یاری نه‌كردنه‌ له‌ رۆیشتنی فابیۆ كاپیلۆ له‌ راهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ زیاتره‌.
هه‌روه‌ها گوتی پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ وه‌ك یوفا بێلایه‌ن بین، ئێمه‌ هه‌رواشین و هیوادارین بتوانین چێژ له‌ یارییه‌كان وه‌ربگرین و بردنه‌وه‌ بۆ باشترین تیپ بێت.
له‌ یۆرۆی 2012 دا 16 هه‌ڵبژارده‌ به‌شداری ده‌كه‌ن كه‌ ئیسپانیا به‌رگری له‌ نازناوی پێشووی خۆی ده‌كات.
Top