زیدینگ زیمان بووه‌ راهێنه‌ری یانه‌ی رۆما

زیدینگ زیمان بووه‌ راهێنه‌ری یانه‌ی رۆما
یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی به‌ ره‌سمی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ زیدینگ زیمای راهێنه‌ردا ئاشكرا كرد.
یانه‌كه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ری خۆی له‌ تۆرِی ئینته‌رنێت گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ زیدینگی چیكی ئاشكرا كرد و بڵاوكراوه‌ی یانه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ روو كه‌ ئه‌مرِۆ سێشه‌مه‌ ئه‌و راهێنه‌ره‌ پێشكه‌شی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كات.
گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ زیمانی 65 ساڵ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ لویس ئه‌نریكی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه‌ رازی نه‌بوو گرێبه‌ستی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا نوێ بكاته‌وه‌ چونكه‌ نه‌یتوانی پێشه‌وایه‌تی رۆما بكات بۆ هیچ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی ئه‌وروپی له‌ وه‌رزی داهاتوودا.
گرێبه‌ستی ئه‌و راهێنه‌ره‌ چیكییه‌ كه‌ وڵاتینامه‌ی ئیتاڵی هه‌یه‌، به‌پێی ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌ تا 30ی یۆنیۆی 2014 به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و راهێنه‌ره‌ پێشتر مه‌شقی به‌ چه‌ند یانه‌یه‌ك داوه‌ له‌وانه‌ش ناپۆلی و بیسكارا كه‌ ئه‌مساڵ بۆ ریزی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی ئیتاڵیا گه‌رِایه‌وه‌.
Top