كارانكا: مۆرینۆ بیر له كرِینی یاریزانان ناكاته‌وه
ئه‌و یاریده‌ده‌ره دووپاتی كرده‌وه مۆرینۆ مێشكی سه‌رقاڵ نییه به كرِینی یاریزانی نوێ له هاوینی ئه‌مساڵدا.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان به‌رده‌وام دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له هاوینی ئه‌مساڵدا ریال مه‌درید پلانی بۆ كرِینی چه‌ندین یاریزان هه‌یه، له‌وانه‌ش رۆبن ڤان پێرسی، سێرجیۆ ئه‌گویرۆ، باستیان شڤانشتایگه‌ر، لۆكاس مۆرا و تیاگۆ سیلڤا و چه‌ندانی تر.
كارانكا له دوای كۆتایی هاتنی یاری دۆستانه‌ی نێوان یاریزانه دێرینه‌كانی ریال مه‌درید و مانچسته‌ر یونایتد له لێدوانی بۆ رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی گوتی بێگومان له‌وانه‌یه هه‌وڵ بۆ هێنانی یاریزانێك یان دووان ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی گۆرِانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌دا ناكه‌ین و مۆرینۆ زۆر بیر له میركاتۆی هاوینه ناكاته‌وه.
تا ئێستا ریال مه‌درید به ره‌سمی هه‌وڵی بۆ هێنانی هیچ یاریزانێكی نوێ نه‌داوه.