ئەگوێرۆ ڕیال ڕەتدەكاتەوە و لە سیتی دەمێنێتەوە
ناوی ئەگوێرۆ لەم دواییەدا بەیانەی ڕیال مەدریدەوە بەسترایەوە، بەڵام ئەگوێرۆ ئەم هەواڵانەی ڕەتكردەوە و مانەوەی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی دووپاتكردەوە، لەلێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی گوتی: داهاتووی من لەگەڵ مانچستەر سیتیە، من دەمەوێ لێرە بەردەوام بم، بۆندەكەم بۆ ماوەی چوار ساڵە، من لەم یانەیە خۆم دەدۆزمەوە.
دەربارەی هەواڵی گەڕانەوەی بۆ شاری مەدرید و یاریكردن بۆ یانەی شاهانە، ئەگوێرۆ گوتی: ڕۆژنامەكان بە بەردەوامی هەواڵ بڵاودەكەنەوە، بەڵام مەرج نییە هەمووی ڕاست بێت، من بیر لەڕۆیشتن بۆ یانەی ڕیال مەدرید و هیچ یانەیەكی دیكە ناكەمەوە.
لەكۆتایی لێدوانەكەی ئەگوێرۆ گوتی: من مامەڵەیەكی زۆر باشم لەگەڵ كراوە لەیەكەم ڕۆژی گەیشتنم بۆ شاری مانچستەر تا ئەمڕۆ، من و خێزانەكەم لێرە زۆر بەختەوەرین و دەمەوێ لەم یانە بەردەوام بم، تا ئێستا یەك نازناومان بردۆتەوە و هیوادارین نازناوی زیاتر بەدەست بهێنین.
************************