پیتەر چیك بۆ چوار ساڵ بۆندەكەی درێژكردەوە
راهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی ڤیلاس بواس بڕیاری دابوو كە دەستبەرداری چیك بێت، بەڵام لەدوای هاتنی ڕاهێنەر دی ماتیۆ و ئەو ئاستە بەرزەی كە لەچامپیۆنزلیگ پێشكەشی كرد، دەستەی كارگێڕی یانەی چێڵسی ناچار بوو بۆندەكەی گۆڵچی پیتەر چیك بۆ چوار ساڵی دیكە درێژ بكاتەوە.
پیتەر چیك خۆشحاڵی خۆی دەڕبڕی بەم هەنگاوە و گوتی: من خۆشحاڵم كە بەشێكم لەپرۆژەی یانەیەكی گەورەی وەك یانەی چێڵسی لەچوار ساڵی داهاتوو و هیوادارم لەچوار ساڵی داهاتوو چەندین دەسكەوتی دیكە لەگەڵ یانەكەم بەدەست بهێنم.
******************