میسی: خۆزگە ئەم هاوینە یاریزانی ئیسپانیا بوومایە
لەكۆتایی لێدوانەكەی میسی بەگاڵتەجاییەوە و بەپێكەنینەوە گوتی: هەوڵ دەدەم یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕازی بكەم ڕێگا بەهەڵبژاردەی ئەرژەنتین بدات بەشداری لەیارییەكانی یۆرۆ بكات.
میسی كە هەردوو ڕەگەزنامەی ئیسپانی و ئەرژەنتینی هەیە چەندین دەسكەوتی كەسی لەوەرزی 2011 – 2012 تۆماركردووە، گۆڵكەری خولی ئیسپانیا بووە بەتۆماركردنی 50 گۆڵ، لاپچینی زێڕینی باشترین گۆڵكەری ئەوروپایە بەتۆماركردنی 100 خاڵ، گۆڵكەری چامپیۆنز لیگە بەتۆماركردنی 14 گۆڵ، لەیەك وەرزدا 73 گۆڵی تۆماركردووە كە ئەوانەش هەمووی ژمارەی پێوانەیین.