كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: لەوەرزی داهاتوو بۆ هەموو نازناوەكان هەوڵ دەدەین

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: لەوەرزی داهاتوو بۆ هەموو نازناوەكان هەوڵ دەدەین
دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید نازناوی خولی یانەكانی ئیسپانیای بەدەست هێنا، یاریزان و ئەستێرەی یانەی شاهانە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دووپاتیكردەوە كە بەپەرۆشەوە چاوەڕێی دەستپێكردنەوەی یارییەكانی لالیگایە بۆ ململانێكردن لەسەر نازناوەكە و سەرجەم نازناوەكانی دیكە بەتایبەتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، كریستیانۆ لەلێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا گوتی: چاوەڕێی وەرزی داهاتوو دەكەین، دەتوانین ململانێ لەسەر سەرجەم نازناوەكان بكەین، دەتوانین ئەم كارە ئەنجام بدەین، چونكە تیپێكی زۆر باشمان هەیە و چەند یاریزانێكی دیكەش دێنە تیپەكەمان، كەواتە ئێمە هەموو فاكتەرێكمان لەبەر دەستە كە وەرزێكی نموونەیی ئەنجام بدەین.
رۆناڵدۆ ستایشی هەردوو ڕاهێنەر جۆزی مۆرینهۆ و سێر ئەلێكس فێرگسۆنی كرد و لەمباریەوە گوتی: بۆ من ئەم دوو ڕاهێنەرە باشترین دوو ڕاهێنەرن لەجیهان، من دوو جار لەگەڵ فێرگسۆن خولی ئینگلتەرەم بەدەست هێناوە، ئەو وەك باوكێكی ڕوحی وایە بۆ من و زۆر نهێنی تۆپی پێی فێر كردم، هەروەها شەڕەفی ئەوەم هەبوو كە بەردەوام بم لەگەڵ ڕاهێنەر جۆزی مۆرینهۆ وابزانم لەوە باشترم بۆ ناڕەخسێت، لەگەڵ مۆرینهۆ ئاستم باشتر بوو و زیاتر فێربووم، كارێكی زۆر باش بوو بۆ من كە لەگەڵ ئەم دوو ڕاهێنەرە كارم كردووە.
***************************
Top