گاریس باری بەشداری لەیۆرۆ ناكات
رۆی هۆدسۆن ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەربارەی پێكانی یاریزان گاریس باری لەلێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا گوتی: هەست بەنائومێدی دەكەم بۆ ئەم پێكانە ناوەختەی یاریزان باری و بەشداری نەكردنی لەیارییەكانی یۆرۆدا، باری تەنیا یاریزانێك نییە لەپێكهاتەی 23 یاریزانی هەڵبژاردەی سێ شێرەكە، بەڵكو شوێنێكی سەرەكی هەبوو لەم پێكهاتەیە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا.
هەروەها هۆدسۆن گوتی: من دەزانم كە گاریس باری حەزی دەكرد بەشێك بێت لەهەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەیارییەكانی یۆرۆدا، بەڵام بەداخەوە ئەو خەونەی نایەتە دی، ئێمە لەدوای یۆرۆ چاوەڕێی دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرای بۆ دەخوازم.
**********************