خولێكی تیروكەوانی بەڕێوەچوو

خولێكی تیروكەوانی بەڕێوەچوو
وەكو بەرنامەی خۆی و بەمەبەستی بەهێزكردنی ئاستی توانا و پڕ زانیاری كردنی ناوبژیوانانی یاری تیروكەوان لەشارەكانی كوردستان، یەكێتی ناوەندی تیروكەوانی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ لقی كەركوكی یەكێتەكە لەشاری كەركوك بۆماوەی دووڕۆژ لەهۆڵی داخراوی یانەی كەركوك خولی بەهێزكردنی توانای ناوبژیوانانی یارییەكە بەڕێوەچوو، لەم خولەشدا چەندین ناوبژیوانی شارەكانی كوردستان بەشداری خولەكەیان كردبوو ڕۆژانە وانەكانی خولەكەش لەلایەن ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ئازاد سەفوەت بەڕێوەچوو، بەهەردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكی وانەكانی خولەكە پێشكەشی ئامادەبووان دەكرا، لەكۆتاییشدا بڕوانامەی سەركەوتوون بەسەر بەشداربووانی خولەكە دابەشكرا.
Top