جامی ڤیڤا.. ھەڵبژاردەی کوردستان سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا
گۆلەکانیش لە رێگای یاریزانان خالید موشیر ، نەوزاد شێرزاد ٢ گۆل ، ھەلگورد مەلا مەحمەد ، عەلی عەزیز ٢ گۆل تۆمارکرا.
بەم سەرکەوتنەش ھەڵبژاردەی ھەرێمی کوردستان بووە خاوەن سێ خاڵ و ھاتە پێشەنگی ریزبەندی گرووپی یەکەم.
رۆژی چوار شەممە کاتژمێر ٥:٠٠ ئێوارە لە یاری داھاتوو لە یاریگای سلێمانی ھەڵبژاردەی ھەرێمی کوردستان رووبەرووی ھەڵبژاردەی ئۆکستینا دەبێتەوە.