بوكەڵەی پێنجەم پاڵەوانێتی ڤیڤا ناوی (نەورۆز)ە

بوكەڵەی پێنجەم پاڵەوانێتی ڤیڤا ناوی (نەورۆز)ە
وەكو ئاشكرایە لە هەموو پاڵەوانێتیك چ لە ئاستی هەڵبژاردەكان یاخود یانەكان بێت ئەوە بوكەڵەیكی تایبەت بەم پاڵەوانێتیە دروست دەكەن و ناوێكی تایبەتی دەبێت،كە ببێتە رمزێك بۆ ئەم پاڵەوانێتیە و هەروەها ئەم بوكیلە لەسەرجەم شوێنە گشتییەكان هەبێت بۆ ئەوەی ریكلام بۆ كات و شوێنی پاڵەوانێتیەكە بكات و هەروەها لە نێو خەڵك بناسێریت.
بۆ ئەم مەبستە لەگەڵ دەستنیشانكردنی كوردستان بۆ میوانداریكردنی پێنجەم پاڵەوانێتی ڤیڤا و لەگەڵ دەستنیشانكردنی لێژنەی باڵای پاڵەوانێتیەكە گفتوگۆیەكی زۆر سەبارەت بە دەستنیشان كردنی بوكیلە-ی ئەم پاڵەوانێتیە كرا دواتر بە كۆی دەنگ بڕیاردرا كە بوكەڵەی ئەم پاڵەوانێتیە ناوی (نەورۆز) بێت.
پێناسەی نەورۆز
ئەم بوكیلە سەری بە رۆژ دروست كراوە وەكو هێمایەك بۆ ئاڵای پیرۆزی كوردستان و هەروەها جلی نەتەوەیی كوردی لەبەر كراوە وەكو هێمایەك بۆ گرنگی ئەم جل بۆ خەڵكی كوردستان بە تایبەتی لە بوونە نەتەوەیەكاندا و هەروەها تۆپێكی لە دەستدایە وەكو هێمایەك بۆ ئەم پاڵەوانێتیە و هەروەها ناوی (نەورۆز) دەستنیشان كرا، چونكە نەورۆز سەری ساڵی كوردیە و هەروەها جەژنێكی نەتەوەیە و هەموو ساڵێك خەڵكی كوردستان لەم جەژندا ئاهەنگ دەگێرن و یادی دەكەنەوە.
Top