ناوی جامی جیهانی ڤیڤا (جامی نیڵسۆن ماندێلا)یە
جیراڕد پیگۆ ئێستا لە پاریس لە فەرەنسا دەژیت و تەواوی كاتەكانی بە كاری پەیكەرتاشیەوە خەریك كردووە، چەندین كاری هونەری و پەیكەرتاشی كردووە وەكو (ساینت ڤیلا) و (هونەری بەردی دیكۆ)، هەروەها بە دروست كردنی جامی ڤیڤا ناوی دەركردووە.
شێوەیەكی جامی ڤیڤا لە ساڵی 2003 بە شێوەی دەنگدانی ئەندامان لە بروسیلس پەسەندكرا.
جامەكە بە شێوەیەكی بە فەرمی بەناوی (جامی نیڵسۆن ماندێلا) ناسێندرا لەلایەن لیژنەی جێبەجێكار لە 10/حوزەیران/2005 ئەمەش وەكو خەڵاتیك بۆ شێوەی ئەو كەسایەتیە ناسراوە.
ئەو جامە هێمایەكە بۆ خولیای نوێ كە لەلایەن خەڵكان و نەتەوەكان كە ئارەزوو خولیا و ئامانجی نوێیان دەوێت، یەكێك لەو ئارەزووانە یاری كردن لە جامی جیهانی ئەویش جامی جیهانی ڤیڤا، ئەم جامەش دەبریسكێتەوە بە تیشكی نیڵسۆن ماندێلا كە لە پاڵەوانیەتیەكاندا هێمای تیشكی سووری لایتەكانی ئاهەنگەكان دەكەن.
ئاڵای (ئێن ئێف بۆڕد) و لۆگۆكەی نوێنەرایەتی جیهان دەكەن چونكە خۆیان وێنەی نەخشەی جیهانی لەسەرە.
بێگۆمان پاش ماوەیەكی كەم چاوەڕوان دەكرێت ئەو جامە ببێتە هێمایەك و رەمزێكی كارە هونەرییەكانی سەردەمی مۆدرێن وەكو كارە هونەرییەكانی دالی، بیكاسۆ و سیزار.