دوای ئەوەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە ویب سایتی فەرمی یەكێتیەكە بەفەرمی داوای لە خەڵكی كوردستان كرد، كە پێشبركی تایبەت بە دروستكردنی لۆگۆی پێنجەم پاڵەوانێتی هەرێمەكان (VIVA) 2012 لە كوردستان كردۆتەوە هەر كەسێك لۆگۆی تایبەت بەم پاڵەوانێتیە دروست بكات ئەوە خەڵات دەكرێت، چەندین نموونەی لۆگۆ بۆ ئەم پاڵەوانێتیە گەیشتە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان، بەڵام ئەم لۆگۆیە دەستنیشان كرا، كە تیاییدا سوودی لە رەنگەكانی ئاڵای كوردستان وەرگرتووە بۆ دروست كردنی لۆگۆیەكە، كاتێك تۆپەكە لەسەر شیوازی رۆژ بە رەنگی زەرد دروستكردووە، كە هیما بۆ رۆژ نێو ئاڵای كوردستان دەكات و هەروەها ئەو یاریزانە بە رەنگی سوور دروستكراوە، كە هیمای بۆ خوێنی شەهیدان دەدات و هەروەها یاریگایەكە بە رەنگی سەوز دروستكراوە، كە هیما بۆ سەوزایەتی كوردستان دەكات و لەنێو ئاڵای كوردستان هەیە و باكگراوندی لۆگۆیەكە سپییە، كە هیمای ئاشتییە.
لە خوارەوە بە كوردی، كە زمانی فەرمی هەرێمی كوردستانە و زمانی ئینگلیزی، كە زمانێكی جیهانییە نووسراوە (پێنجەم جامی جیهانی هەرێمەكانی ڤیڤا – كوردستان ) 2012.