ڤیگۆ: له‌وانه‌یه‌ چاره‌نووس بمگێرِێته‌وه‌ بۆ ریال مه‌درید

ڤیگۆ: له‌وانه‌یه‌ چاره‌نووس بمگێرِێته‌وه‌ بۆ ریال مه‌درید
لویس ڤیگۆی پورتوگالی له‌وانه‌یه‌ قه‌ده‌ر بمگێرِێته‌وه‌ بۆ ریال مه‌درید بۆ ئه‌وه‌ی پۆستێكی كارگێرِی له‌ یانه‌كه‌دا وه‌ربگرم.
هه‌روه‌ها گوتی هیچ شتێك له‌و باره‌یه‌وه‌ نازانم، ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ ته‌نیا ده‌نگۆیه‌، ئه‌گه‌ر برِیاربێت ببێت ئه‌وا ده‌بێت و من پلان بۆ داهاتووی خۆم دانانێم.
له‌باره‌ی پێشبینییه‌كانییه‌وه‌ بۆ یۆرۆی 2012 ڤیگۆ گوتی ئیسپانیا به‌هێزترین پاڵێوراوه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌، ره‌خنه‌گرتنیشی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال ره‌تكرده‌وه‌.
هه‌روه‌ها گوتی پورتوگال له‌ به‌رامبه‌ر توركیا به‌ شێوه‌یه‌كی خراپ یاری نه‌كرد، هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ هه‌بوون كه‌ بوونه‌ هۆی دۆرِانی یارییه‌كه‌، ئه‌وه‌ یارییه‌كی دۆستانه‌یه‌ و هه‌ڵه‌ی ئێستا باشتره‌ له‌ هه‌ڵه‌ی كاتی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌.
ئه‌ستێره‌ پورتوگالییه‌كه‌ دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ شانازی به‌ گه‌رِانه‌وه‌ بۆ ریال مه‌درید ده‌كات و گوتی خۆشترین رۆژانی ته‌مه‌نم له‌ یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ به‌سه‌ر بردووه‌، شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كه‌م رۆژێك له‌ رۆژان بگه‌رِێمه‌وه‌ ئێره‌.
Top