دیل پیرۆ له نێوان بێكهام و هێنریدا یه‌كێك هه‌ڵده‌بژێرێت
دیل پیرۆ له هاوینی ئه‌مساڵدا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یۆڤنتۆس كۆتایی پێهات دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 20 ساڵ له‌و یانه‌یه یاری كرد و پێشه‌وایه‌تی كرد بۆ بردنه‌وه‌ی چه‌ندین نازناوی ناوخۆیی و ئه‌وروپی.
دیل پیرۆ بایه‌خێكی زۆری له‌لایه‌ن چه‌ندین یانه‌ی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكییه‌وه پێده‌درێت، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 37 ساڵ.
ئێستا به‌پێی رۆژنامه‌كه دیل پیرۆ بیر له 3 ده‌سته‌واره ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت كه یان په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی رید بۆڵزی ئه‌مه‌ریكییه كه تێری هێنری فه‌ره‌نسی یاری بۆ ده‌كات.
یان چوونه پاڵ د‌یڤید بێكهامه له یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی، یان چوونه یانه‌ی مه‌له‌گه‌ی ئیسپانییه كه وه‌رزی داهاتوو له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یاری ده‌كات.