میرۆر: مارتینێز یه‌كه‌م گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی ستییه
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه كارگێرِیی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی پاڵه‌وانی ئینگلته‌را كرِینی خافی مارتینێزی به‌رگریكه‌ری ئیسپانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباوی كردووه‌ته ئامانجی خۆی و رۆبه‌رتۆ مانچینی راهێنه‌ریش داوای ئه‌و یاریزانه‌ی كردووه.
به‌پێی رۆژنامه‌كه پاڵه‌وانی ئینگلته‌را ئاماده‌یه برِی 25 ملیۆن پاوه‌ند بۆ كرِینی مارتینێز خه‌رج بكات كه ده‌توانێ هه‌م وه‌ك یاریزانی چه‌ق و هه‌م وه‌ك دڵی به‌رگری یاری بكات.
مارتینێزی یاریزانی لاوی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو یه‌كێكه له دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ی له وه‌رزی رابردوودا ئاستێكی به‌رزیان له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا پێشكه‌ش كردووه.
ئه‌و یاریزانه له‌لایه‌ن چه‌ندین یانه‌وه داواكراوه و سوورترین كه‌س له‌سه‌ر كرِینی جۆزێ مۆرینۆی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانییه كه به‌باشترین هاوبه‌شی ده‌زانێت بۆ یارمه‌تیدانی چابی ئه‌لۆنسۆی یاریزانی ناوه‌رِاست.