چاڤی: یۆرۆ له مۆندیال به‌هێزتره چونكه هه‌ڵبژارده‌ی سعوودییه‌ی تێدا نییه
له چاوپێكه‌وتنێكی درێژی رۆژنامه‌ی ئیل بایسی ئیسپانیدا، ئه‌و ئه‌ستێره ئیسپانییه گوتی له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا رووبه‌رِووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌هێزی وه‌ك ئیتاڵیا ده‌بینه‌وه، كه هه‌رگیز خۆزگه‌ی ئه‌وه‌م نه‌ده‌خواست رووبه‌رِووی ئه‌وان ببینه‌وه، به‌ڵام من هیچ قورسییه‌ك له‌به‌رده‌م خۆمان بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناخی دووه‌م نابینم.
هه‌روه‌ها گوتی هه‌موو تیپه به‌شداره‌كان هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بكه‌ن، ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه زۆر له مۆندیال به‌هێزتره، چونكه تیپی وه‌ك سعوودییه و هندۆراسی تێدا نییه.
هه‌روه‌ها گوتی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ نازناوی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌ده‌ست بێنین، پێویسته ئاستێكی نموونه‌یی پێشكه‌ش بكه‌ین كه دوور بێت له هه‌ڵه، ئێمه ده‌توانین پارێزگاری له نازناوه‌كه‌مان بكه‌ین، چونكه تیپه‌كه‌مان ژماره‌یه‌ك یاریزانی گه‌وره‌ی تێدایه.