كاپێلۆ: ئیسپانیا پاڵێوراوی یەكەمە بۆ بەدەستهێنانی یۆرۆی 2012
كاپێلۆ گوتی، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا تاكە هەڵبژاردەیە بتوانێ تاسی یۆرۆی 2012 بەدەست بێنێ، چونكە لە ریزی تیپەكەدا چەندا یاریكەری ئاستبەرز یاری دەكەن و سەرەڕای ئەوەی راهێنەرێكی زۆر باشیان هەیە.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا خاوەن ناسناوی تاسی یۆرۆی رابردووە كە لە 2008 لە نەمسا و سویسڕا هاتە ئەنجامدان، دوای ئەوەی لە یاریی كۆتادا بەئەنجامی 1-0 لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیای بردەوە و تاكە گۆڵی یارییەكەش لەلایەن فرناندۆ تۆرێسی هێرشبەری یانەی چێڵسی لە خولەكی 33 هاتە تۆماركردن.
كاپێلۆ لەبارەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی گوتی، بەداخەوە ئاستی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەگشتی دابەزیوە و ئەمەش لە هەڵبژاردەكەدا رەنگی داوەتەوە.
كاپێلۆ پێشتر راهێنەرایەتیی هەریەك لە یانەكانی رۆما، یۆڤانتۆس و ریال مەدریدی كردووە و لە كانوونی یەكەم/دیسێمبەری 2007 بۆ یەكەمجار بەڕەسمی ئەركی راهێنەرایەتیی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای وەرگرت، دوای ئەوەی هەڵبژاردەكەی گەیاندە قۆناغی كۆتای یۆرۆی 2012 وەك ناڕەزاییەك دژی بڕیاری یەكەتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەرامبەر لێ سەندنەوەی نیشانەی كاپتن لە تێری هێنری، دەستی لە راهێنەرایەتیی هەڵبژاردەكە هەڵگرت.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە پاڵەوانیەتیی تاسی نەتەوەكانی ئەوروپا كە بڕیارە هەینی داهاتوو لە هەردوو وڵاتی ئۆكرانیا و پۆڵەندا بێتە ئەنجامدان، لە كۆمەڵەی سێیەم لەگەڵ هەڵبژاردەكانی ئیتاڵیا، ئیرلەندا و كرواتیا یاری دەكا.