راهێنەری ئەڵمانیا وریایی بە یاریكەرانى دەدا لە مەترسیی بەكارهێنانى فەیسبوك و تویتەر

راهێنەری ئەڵمانیا وریایی بە یاریكەرانى دەدا لە مەترسیی بەكارهێنانى فەیسبوك و تویتەر
یواخیم لوف راهێنەری هەڵبژاردەى ئەڵمانیا پێی وایە بەكارهێنانى تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانى فەیسبوك و تویتەر مەترسیی بۆ سەر یۆرۆى 2012 دەبێ و لەو بارەیەوە وریایشى دایە یاریكەرانى هەڵبژاردەكەىهەریەك لە هەڵبژاردەى ئیسپانیا و دانیمارك بڕیاری قەدەغەكردنى بەكارهێنانى تۆڕى كۆمەڵایەتیی فەیسبوك و تویتەریان دا لەلایەن یاریكەرانەوە لە كاتى یارییەكانى تاسى پاڵەوانیەتیی ئەوروپا (یۆرۆ 2012) و بە مەترسییەكى تەواویان بۆ سەر یاریكەران ناو برد، بەڵام رهێنەرانى هەردوو هەڵبژاردەكە بەپاشیان داوە بڕیارەكە جێبەجێ بكەن، بگرە بەباشیان زانى زانیاری بدرێتە یاریكەران لەسەر چۆنیەتیی بەكارهێنانیان.

لوف /52 ساڵ/ بۆ رۆژنامەى "بیلد"ی ئەڵمانیایی گوتى، من رێز لە یاریكەران دەگرم لە كاتێكدا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكار دێنن، چونكە رێگەیەكە بۆ گەیاندن، بەڵام پێم وایە ئاڵوگۆڕكردنى زانیاری بەم رێگەیە لەكاتى یارییەكانى یۆرۆى 2012 مەترسیی هەیە بۆ سەر یاریكەران.

لوف زیاتر گوتى، من تێناگەم لەو خەڵكەى ئێستە كە بەم رێگەیە باس لە ژیانى تایبەتى خۆى دەكا كە لە راستیدا شتى نهێنى و هەستیاریی تایبەتى خۆى بۆ چەندان ملیۆن كەس بڵاو دەكاتەوە.

لوف روونى كردەوە، بەم دواییە لە پارێزەری تایبەتى خۆم گوێم لێ بوو كە چەندان پەڕى داخستووە كە بەناوى من بەشدارییان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كردبوو، ئەمەمش یەكێكە لە تایبەتمەندیەكانی ئەم سیستمە كە هەموو كەسێك بەئاسانى دەتوانێ ئەم كارە بكا.


-ئاكانیوز
Top