گواردیۆلا: له‌وانه‌یه به‌م نزیكانه بگهرِێمهوه بۆ مه‌شقدانی به‌رشه‌لۆنه
پیپ كه له كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵدا ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵگرت گوتی تا ئێستا برِیارم له چاره‌نووسی خۆم نه‌داوه، به‌ڵام دوور نییه به راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه ده‌ست پێ بكه‌مه‌وه.
گواردیۆلا له چاوپێكه‌وتنی كه‌ناڵ 2ی ئیسپانیدا گوتی وه‌رگرتنی پۆستی راهێنانی به‌رشه‌لۆنه پێویستی به وزه‌یه‌كی زۆر هه‌یه، من له ماوه‌ی رابردوودا هه‌ستم ده‌كرد ئه‌و وزه‌یه‌م تێدا نه‌ماوه.
گواردیۆلا ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێك له ئه‌مه‌ریكا پشوو بدات.
راهێنه‌ره ئیسپانییه‌كه گوتی له‌وانه‌یه له داهاتووی نزیكدا بگهرِێمهوه بۆ مه‌شقدانی به‌رشه‌لۆنه و له‌وانه‌شه ئه‌وه نه‌كه‌م، گرنگ ئه‌وه‌ی تا ماوم بارسا له دڵمدا ده‌مێنێته‌وه.