دیل پۆسكی: له‌ ئه‌ندریا پێرلۆ ده‌ترسین

دیل پۆسكی: له‌ ئه‌ندریا پێرلۆ ده‌ترسین
ڤیسنتی دیل پۆسكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ترس و دڵه‌رِاوكه‌ی خۆی له‌ ئه‌ندریا پێرلۆی یاریزانی ناوه‌رِاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا پێشاندا و سه‌رسامی خۆی به‌ ئاستی ئه‌و یاریزانه‌ قاڵه‌ ده‌ربرِی.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌ یه‌كه‌م یاری خۆیدا له‌ یۆرۆی 2012 له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا یاری ده‌كات له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌میدا بۆ به‌رگریكردن له‌ نازناوه‌كه‌ی.
هه‌ڵبژارده‌كه‌ ئه‌مرِۆ یارییه‌كی دۆستانه‌ به‌رامبه‌ر چین ئه‌نجام ده‌دات.
دیل پۆسكی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له‌باره‌ی ئاماده‌سازی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ یۆرۆی 2012 گوتی من له‌ چین ده‌ترسم، به‌ڵام زیاتر له‌ پیرلۆ ده‌ترسم، ئه‌و یاریزانێكه‌ ناتوانی پێشبینی ئه‌وه‌ی بۆ بكه‌ی چیده‌كات و چۆن له‌ نێو یاریگادا یاری ده‌كات.
له‌باره‌ی پێكانی هه‌ریه‌ك له‌ داڤید ڤیا و كارلۆس پیۆل و سیسك فابریگاسه‌وه‌، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا گوتی ناتوانم هیچ بڵێم و چاوه‌رِێی راپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكیی هه‌ڵبژارده‌كه‌ ده‌كه‌م و له‌وانه‌یه‌ فابریگاس بتوانێ به‌شداری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ بكات.
Top