گالیانی كۆتایی به ده‌نگۆی رۆیشتنی تیاگۆ سیلڤا دێنێت
گالیانی كۆتایی به‌و مشتومرِه زۆره هێنا كه له ماوه‌ی رابردوودا له‌باره‌ی رۆیشتنی ئه‌و به‌رگریكاره‌وه بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له ئارادا بوو.
ناوی سیلڤا له ماوه‌ی رابردوودا به توندی به به‌رشه‌لۆنه‌وه ده‌به‌سترایه‌وه، به تایبه‌ت كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به سه‌رۆكایه‌تی ساندرۆ رۆسێل ویستی زۆری بۆ كرِینی سیلڤا پێشان دا.
گالیانی له لێدوانی بۆ ماڵپه‌ری رۆژنامه‌ی كۆریری دیلا سێرای ئیتاڵی گوتی سیلڤا له میلان نارِوات و له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام ده‌بێت.هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و نه په‌یوه‌ندی به به‌رشه‌لۆنه و نه به پاریس سانجێرمانه‌وه ناكات و ئێمه‌ش ئه‌وه ده‌زانین كه ئه‌و یانانه سیلڤایان ده‌وێت، به‌ڵام لای ئێمه كاره‌كه مایه‌ی قسه له‌سه‌ركردن نییه.سیلڤا به باشترین دڵی به‌رگری ئێستای جیهان داده‌نرێت.