پێكانی یاریزانانی ئینگلته‌را له‌ ئارامیی هۆدسۆن كه‌م ناكه‌نه‌وه‌

پێكانی یاریزانانی ئینگلته‌را له‌ ئارامیی هۆدسۆن كه‌م ناكه‌نه‌وه‌
رۆی هۆدسۆنی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را هیچ دڵه‌رِاوكێیه‌كی له‌ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی پێكانی به‌رده‌وامی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌رنه‌برِی دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا به‌ گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له‌ دوای یاری دۆستانه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌ر له‌ به‌شداریكردن له‌ یۆرۆی 2012.
هۆدسۆنی گوتی دڵته‌نگه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌شدارینه‌كردنی گاری كاهیل له‌ یۆرۆدا به‌هۆی پێكانه‌وه‌، له‌گه‌ڵ پێكانی چۆن تێری كه‌ له‌ ماسوولكه‌كانی رانیدا تووشی هاتووه‌.
هۆدسۆن به‌ رۆژنامه‌نووسانی گوت پێم وانییه‌ پێكانی كاهیل قورس بێت، به‌ڵام له‌ ئاینده‌ی نزیكدا دۆخی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌زانین و دوای ئه‌وه‌ برِیار له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌ده‌ین.
راهێنه‌ری ئینگلته‌را روونی كرده‌وه‌ كه‌ تێری به‌هۆی هه‌ستكردن به‌ ئازاره‌وه‌ دوای هه‌فته‌یه‌كی چرِی مه‌شق تووشی پێكان هاتووه‌.
هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه‌ كه‌ ستیڤن جیرارد تووشی گرژبوونی ماسولكه‌ هاتووه‌ و دانی وێلباكیش ته‌نیا بۆ پاراستنی له‌ ئازار له‌ یارییه‌كه‌ی به‌لجیكادا گۆرِاوه‌.
Top