پاریس سان جێرمانی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ رۆنی تەرخان دەكا

پاریس سان جێرمانی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ رۆنی تەرخان دەكا
یانەی پاریس سان جێرمانی فرەنسایی ئامادەیی خۆی پێشان دا بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ تەرخان بكا بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ واین رۆنی هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزیرۆژنامەی "میترۆ"ی فرەنسایی بڵاوی كردەوە، ناسڕ خەلیفی قەتەری و سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ بەهێزكردنی تیپەكەی لە وەرزی داهاتوودا بەتایبەت لە هێڵی هێرشبردن ئامادەیە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ هێنانی رۆنی خەرج بكا.

بەگوێرەی رۆژنامەكە كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵیایی و راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان ئێستە بەرژدی هەوڵی هێنانی رۆنی بۆ ریزی یانەكەی دەدا، بەتایبەت دوای ئەوەی لە هەوڵی گرێبەستكردن لەگەڵ لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی سەركەوتوو نەبوو.

رۆنی لە وەرزی 2010 داوای رەزامەندیی جێهێشتنی یانەی مانچستەر یونایتدی كرد، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی یانەكەوە بەتایبەت ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەر داواكەی بەپاش درایەوە.

رۆنی لە وەرزی رابردووی خولی نایابی ئینگلیزیدا توانی 27 گۆڵ بۆ یانەی مانچستەر یونایتد تۆمار بكا و دوای ڤان پێرسی هۆڵەندایی و هێرشبەری یانەی ئارسناڵ كە 30 گۆڵی هەبوو، ریزبەندیی دووەمی گۆڵكارانی خولەكەی بەدەست هێنا.

یانەی پاریس سان جێرمان لەم وەرزەی خولی پلە یەكی فرەنسا 79 خاڵی كۆ كردەوە و دوای یانەی مۆنبیلییە كە 82 خاڵی هەبوو، لە ریزبەندیی دووەمی خولەكە هات و وەرزی داهاتووش بەشداریی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكا.
Top