یاری جامی سوپه‌ری ئیسپانی له چین ئه‌نجام ده‌درێت
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه هه‌ردوولا رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چین میوانداریی ئه‌و 5 یارییه بكات به‌رامبه‌ر 39.5 ملیۆن دۆلار و ئه‌و برِه پاره‌یه‌ش 5 ملیۆنی زیاتره له‌و پاره‌یه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئیتاڵی ده‌ستی ده‌كه‌وێت به‌هۆی ئه‌نجامدانی یاری جامی سوپه‌ری ئیتاڵییه‌وه له چین.
پێشبینی ده‌كرێت یاری داهاتووی جامی سوپه‌ری ئیسپانی له چین ئه‌نجام بدرێت، به تایبه‌ت كه به‌رشه‌لۆنه و ریال مه‌درید كه لایه‌نی یارییه‌كه ده‌بن، تا ئێستا كێشه‌یان هه‌یه له واده‌ی ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی جامه‌كه.
یه‌كێتیی تۆپی پێی ئیسپانی پێشتر ره‌تی كردبووه‌وه كه یارییه‌كه له چین ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه له كاتێكدا كه كۆمپانیا چینییه‌كان دووپاتی رێكه‌وتن ده‌كه‌نه‌وه و خۆیان بۆ میوانداریكردنی یارییه‌كه ئاماده كردووه.