هۆنتیلار كێشه‌یه‌ك له‌ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندیدا دروست ده‌كات

هۆنتیلار كێشه‌یه‌ك له‌ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندیدا دروست ده‌كات
كلاس یان هۆنتلاری هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا بێئومێدی خۆی له‌ دانیشتن له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ له‌ كاتی یاری دۆستانه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤاكیا ده‌ربرِی كه‌ به‌ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ پرته‌قاڵییه‌كه‌ 2-0 كۆتایی هات.
هۆنتلار له‌گه‌ڵ یانه‌ی شالكه‌ی ئه‌ڵمانیدا ئاستێكی به‌رزی له‌ وه‌رزی رابردوودا پێشكه‌ش كرد و توانی 48 گۆڵ تۆمار بكات له‌ هه‌موو پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان و پێشبینی ده‌كرا به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌وه‌ شوێنێكی سه‌ره‌كی له‌ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا به‌ده‌ست بێنێت.
هۆنتلار له‌ لێدوانی بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی گوتی تورِبوون ته‌نیا به‌س نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆم به‌تاڵ بكه‌مه‌وه‌، ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كه‌م له‌ناخمدا چه‌ندین پرسیاری گه‌وره‌یه‌ و من له‌گه‌ڵ شالكه‌ وه‌رزێكی نموونه‌ییم پێشكه‌ش كردووه‌ و پێم وایه‌ ئه‌وه‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببمه‌ یاریزانی سه‌ره‌كی له‌ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌م.
هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له‌ یۆرۆ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م یاری ده‌كات كه‌ هه‌ڵبژارده‌كانی پورتوگال و دانیمارك و ئه‌ڵمانیا ده‌گرێته‌وه‌.
Top