سلێمانی پێشوازی لەپاڵەوانێـتی جۆدۆی خۆرئاوای ئاسیا دەكات

سلێمانی پێشوازی لەپاڵەوانێـتی جۆدۆی خۆرئاوای ئاسیا دەكات
وابڕیارە لەمانگی 9ی ئەمساڵ لەشاری سلێمانی پاڵەوانێتی جۆدۆی هەڵبژاردەكانی خۆرئاوای وڵاتانی ئاسیا بەڕێوەبچێت، یەكێتی جۆدۆی عێراقی بەهەماهەنگی لەگەڵ یەكێتی جۆدۆی خۆرئاوای ئاسیا ئەم پاڵەوانێتیە لەئاستی تازەپێگەیشتووان بۆكوڕان و كچان بۆ یەكەمین جار لەكوردستان ئەنجام دەدرێت. هاتنی ئەم پاڵەوانێتیەش بۆهەرێمی كوردستان دوای ئەوەدێت كە لەكۆبوونەوەی یەكێتی خۆرئاوای ئاسیا، یەكێتی ناوەندی جۆدۆی عێراقی سێ پۆستی لەیەكێتیەكە بەدەستهێنا، توانییان ئەو پاڵەوانێتیە بهێننە هەرێمی كوردستان، هەڵبژاردە بەشداربووەكانیش بریتین لەهەڵبژاردەكانی (عێراق، ئیمارات، قەتەر، كوێت، سعودیە، یەمەن، سوریا، فەلەستین، لوبنان، ئێران، ئوردن).
Top